ریال مەدرید دێربیی مەدریدی بردەوە

23-03-2026
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید ئاتلێتیكۆ مه‌درید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ڤینیسیۆس جۆنیۆر سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 3-2، لە دێربیی مەدریددا کە لە چوارچێوەی گەڕی 29ـی لالیگادا بەڕێوەچوو.
 
گۆڵەکانی ریال مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمارکران دوو گۆڵ، لە خولەکی 52 بە لێدانی سزا و خولەکی 72، لەگەڵ گۆڵێکی فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی لە خولەکی 55 دا. لە بەرامبەردا هەردوو گۆڵەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەلایەن ئەدیمۆلا لوکمان لە خولەکی 33 و مۆلینا لە خولەکی 66 دا تۆمارکران.
 
بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 69 خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگادا و بە جیاوازی 4 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە. لە کاتێکدا خاڵەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە 57 خاڵدا چەقی و لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەدا مایەوە.
 
ئەم سەرکەوتنە گرنگەی یانە شاهانەکە  لە ساتێکی هەستیاری وەرزەکەدا هات، کە تێیدا ململانێی نازناوی لالیگا لە نێوان هەردوو جەمسەرە سەرەکییەکەی ئیسپانیا گەیشتووەتە لووتکە. درەوشانەوەی ڤینیسیۆس لەم یارییەدا جارێکی دیکە سەلماندی کە ئەو کلیلی سەرەکی سەرکەوتنەکانی ئەربێلوایە لە کاتی تەنگانەدا. 
 
ئێستاش چاوی هەمووان لەسەر گەڕەکانی داهاتووە تاوەکو بزانرێت ئایا ریال مەدرید دەتوانن سوود لە هەر هەڵەیەکی بارسێلۆنا وەربگرن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە پێشەنگ، یان کەتەلۆنییەکان جڵەوی خولەکە بە تووندی بە دەستی خۆیانەوە دەهێڵنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاندەرانی ئامەدسپۆر

دەم پارتی: لە زیندانی ئامەد لێکۆڵینەوە لەوانە دەکرێت کە هاواریان کردووە 'ئامەدسپۆر پاڵەوانە'

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، لە زیندانێکی ئامەد 'لێکۆڵینەوەی دیسیپلین' لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی دەستیپێکردووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی دوای سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر بۆ سوپەرلیگ، دروشمی "ئامەدسپۆر پاڵەوانە"یان گوتووەتەوە.