رووداو دیجیتاڵ
دوای بردنەوەی تۆتێنهام بەئەنجامی 1-0 لە مانچێستەر یونایتد لە یاریی کۆتایی یۆروپالیگدا، سێ یاریزانی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێر، لە رێوڕەسمی دوای یارییەکەدا بێبەش بوون لە وەرگرتنی مەدالیای بردنەوەی یۆروپالیگ.
هەریەک لە یاریزانان هیونگ مین سۆن، کریستیان رۆمێرۆ و رۆدریگۆ بێنتانکور بەبێ مەدالیا لە یاریگەدا ئاهەنگیان دەگێڕا، ئەمەش پرسیاری لای هەواداران و میدیاکان ورووژاند.
یوفا دواتر روونکردنەوەیەکی فەرمی دا و رایگەیاند کە چاوەڕێی ئەو ژمارە زۆرەی بەشداربووانی رێوڕەسمەکە نەبوون، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر یاریزان بەشداری رێوڕەسمی مەدالیا وەرگرتنەکە بوون، یوفا لە کاتی پێشکەشکردنەکەدا مەدالیای تەواوی نەبوو، تەنیا 30 مەدالیا هێنرابوون بۆ سەر ستەیجەکە، سەرەڕای ئەوەی یانەکان مافی 50 مەدالیایان هەبوو.
یاریزانە پێکراوەکانی وەک جەیمس مادیسۆن، تیمۆ ڤێرنەر و لوکاس بێرگڤال لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە مەدالیایان وەرگرت، ئەمەش وایکرد کورتهێنان لە مەدالیاکاندا رووبدات.
یوفا داوای لێبوردنی کرد بۆ ئەو کەموکورتییە و جەختی کردەوە کە ئەو مەدالیایانەی پێویست بوو بدرێن هەمووی لەژووری جلگۆڕینی یانەکە بە یاریزانان دراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ