ڤیدیۆ؛ سان لۆرێنزۆ گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولی ئەرجەنتین

22-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سان لۆرێنزۆ خولی ئەرجەنتین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی 21ـی خولی ئەرجەنتیندا، یانەی ئیستۆدیانتس لاپلاتا میوانداری یانەی سان لۆرێنزۆی کرد و بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون.
 
لە خولەکی 20ـدا ئیستۆدیانتس لاپلاتا لە رێگەی سانتیاگۆ ئیسکاسێبارەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 57ـدا، سان لۆرێنزۆ  گۆڵی یەکسانبوونەوەی لە رێگەی ئادەم بارێرۆوە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 9ـی زیادکراودا، تیپی خاوەن یاریگە دەرفەتێکی زێڕینی بۆ رەخسا بۆ بردنەوەی 3 خاڵی یارییەکە، بەڵام بنیامین رۆلهێستەر لەدەستیدا، کاتێک نەیتوانی لێدانی سزا تۆمار بکات.
 
بەم ئەنجامە سان لۆرێنزۆ بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندیی بەدەستهێنا، ئیستۆدیانتنیش بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە