ئەلۆنسۆ پەشیمان بووەوە.. رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە

22-11-2014
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ
A+ A-


رووداو – هەولێر

چابی ئەڵۆنسۆ یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داوای لێبوردنی لە کرستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە و تووڕەبوونەکەی رۆناڵدۆی کەمکردووەتەوە.

رۆژنامەی ئیکۆنۆمێستای ئەڵمانی بڵاویکردەوە، چابی ئەڵۆنسۆ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بایرن میونشن لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا داوای لێبوردنی لێکردووە سەبارەت بەو لێدوانەی پێشتر دایبووی لەسەر ئەوەی کە نۆیەر لە رۆناڵدۆ شایسەترە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2014.

رۆژنامەکە نووسیویەتی چابی بە رۆناڵدۆی راگەیاندووەو مەبەستی ئەو لە لێدوانەکە کەمکردنەوەی بەها و ئاستی ئەو نەبووە، بەڵکو تەنیا مەبەستی ئەوە بووە کە چەند یاریزانێکی دیکەش هەن دەتوانن کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی خەڵاتەکە بکەن شانبەشانی دۆن.
رۆناڵدۆ دوای بیستنی لێدوانەکەی ئەڵۆنسۆ زۆر تووڕەبووە کاتێک گووتبووی نۆیەر شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆرە بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2014ی بەرازیل.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە