پەیامی رۆناڵدۆ بۆ ماڵئاواییکردن لە سۆڵشایەر

22-11-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵدۆ سۆڵشایەر مانچێستەر یونایتد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی مانچێستەر یونایتد پەیامێکی بۆ ماڵئاواییکردن لە ئۆلێ گونار سۆڵشایەر بڵاوکردەوە.
 
رۆناڵدۆ رۆژێک دوای دوورخستنەوەی سۆڵشایەر لە راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد، لە پەیامێکدا ماڵئاوایی لەو هاوڕێیەی دەکات و نووسیوویەتی " کاتێک بۆ یەکەمجار هاتم بۆ مانچێستەر یونایتد ئەو هێرشبەری من بوو، کاتێکیش گەڕامەوە راهێنەری من بوو، بەڵام لە هەموو شتێکدا ئۆلێ مرۆڤێکی دیارە، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم لە هەر شتێکدا لە ژیانتدا."
 
رۆناڵدۆ لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی " بەختێکی باش هاوڕێکەم، تۆ شایەنی ئەوەیت."
 
رۆژی یەکشەممە 21-11-2021 یانەی مانچێستەر یونایتد لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا دوورخستنەوەی ئۆلێ گونار سۆڵشایەر، راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی راگەیاند.
 
مان یونایتد لەبارەی دوورخستنەوەی سۆڵشایەر نووسیوویەتی "ئۆلێ هەمیشە وەک ئەفسانەیەکی مان یونایتد دەمێنێتەوە، بەداخەوە کە ئێمە گەیشتنە ئەو بڕیارە قورسە".
 
هەریەکە لە زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بەربژێرن بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەکە، بەڵام بەپێی دوایین پێشهاتەکان، زیدان وەرگرتنی راهێنەرایەتی مان یونایتدی رەتکردووەتەوە.
 
دوای دوورخستنەوەی سۆڵشایەر، مایکل کاریک، بەشێوەیەکی کاتی تاوەکو دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بەڕێوەدەبات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە