بارسێلۆنا دەیەوێت ریکۆرد بشکێنێت

24-05-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆماربکات لە مێژووری تۆپی پێی ئیسپانیادا، ئەگەر لە یارییەکەی رۆژی شەممە بیباتەوە و جامی شای ئیسپانیا بەرزبکاتەوە.

شەوی شەممە 25-5-2019 بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی ڤالێنسیا دەبێتەوە لە یاریگەی "بینتۆ ڤیامارین"، یاریگەی یانەی ریال بیتیس، لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

ئەگەر بارسێلۆنا جامەکە بباتەوە، دەبێتە یەکەم یانە لە مێژووری ئیسپانیا پێنج جار لەسەر یەک جامی شای ئیسپانیا بباتەوە.

بەم ژمارە پێوانییە، بارسێلۆنا دەکەوێتە پێش یانەکانی ریال مەدرید (1905 - 1908) لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو (1930 - 1933) کە هەر یەکێکیان چوار جار لەسەر یەک جامەکەیان بردووەتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە