رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بردنەوەی تۆمارکرد و هەمان ژمارەی خاڵەکانی پاریس سانجێرمانی کۆکردەوە، بەڵام نەگەیشتە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەکان.
لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و بۆتافۆگۆی بەرازیلی رووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە سەرەتای یارییەکەدا بۆتافۆگۆ هەلێکی ئاسانی گۆڵکردنی لەدەستدا، دوای ئەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید چەندین هێرشی بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆڵ بردە سەر گۆڵی یانە بەرازیلییەکە.
لە خولەکی 86 ئانتوان گریزمان گۆڵێکی تۆمارکرد، ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییەکەی بەو گۆڵە بردەوە، ژمارەی خاڵەکانی هاوشێوەی پاریس سانجێرمان و بۆتافۆگۆ کردە شەش خاڵ، بەڵام بێ سوود بوو، بەهۆی ئەوەی جیاوازیی گۆڵەکانی بۆتافۆگۆ لە ریزبەندەکەدا لەوان باشتربوو و کەمتر گۆڵی لێکراوە، بەمەش ئاتلێتیکۆ مەدرید ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان کرد و بۆتافۆگۆ وەکو دووەمی کۆمەڵەکە سەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ