یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یاریی فایناڵی دواخست

24-07-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن فوتساڵ
A+ A-
بەهۆی دروستبوونی پشێوی و دەبڕینی ناڕەزایی لەلایەن بەشێک لە هادەرانی یانەی چۆمانەوە، یاریی کۆتایی یانە نایابەکانی فوتساڵی کوردستان لەسەر ئاستی کچان بەبێ دیاریکردنی چارەنووسی پاڵەوانی ئەم وەرزە کۆتایی هات. 

لەلای خۆیەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەربارەی رووداوەکانی فایناڵی فوتساڵی نێوان سیروانی نوێ و چۆمان لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوون راگەیێندراوێکی سێ خاڵی سەبارەت بە رووداوەکانی ئەو یارییە بڵاوکردەوە کە لە نووسراوەکەدا هاتووە "بڕیارماندا یاریی کۆتایی نێوان (چۆمان و سیروانی نوێ) لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دوابخەین، ئەمەش لەبەر سێ هۆکار".

یەکێتییەکە هۆکاری راگرتنی یارییەکەی خستووەتە روو، لە بەیاننامەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هاتووە "کشانەوە و رۆیشتنی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان هۆڵی یاریگاکەیان جێهێشتبوو، هەروەها تاریکبوونی هۆڵەکە و نەبوونی رووناکی بلاجیکتۆر هۆکاربوو بۆ ئەوەی یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەڵامەتی یاریزانان و هاندەرانی وەرزشیی لە خولەکە بە گرنگتر دەزانێت".

یارییەکە لە کاتی یاسایی بە یەکسانبوونی هەردوو یانە بە (4 - 4)گۆڵ کۆتاییهات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە