زاخۆ و ئەمانەی بەغدا خاڵەکانیان دابەشکرد

25-02-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-
 
رووداو دیجیتال 

یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی بە خاڵێکەوە گەڕایەوە، هەرچەندە هەلی بردنەوەی یارییەکەی هەبوو، بەڵام نەیتوانی شکست بە یانەی ئەمانەی بەغدا بهێنێت.
 
لە شاری بەغدا، یانەی ئەمانەی بەغدا میوانداریی یانەی زاخۆی کرد و یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات. 
 
یانەی زاخۆ هەرزوو دەستپێشخەریکرد و لە خولەکی 5ـی یارییەکەدا لە رێگەی برونۆ ئۆلیڤێراوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام جەبار کەریمی هێرشبەری یانەی ئەمانە لە خولەکی 10 ئەنجامەکەی راستکردەوە.
 
یارییەکە هەلی مەترسیداری کەمی تێدابوو، یانەکان هەوڵیان بۆ پاراستنی گۆڵەکانیان دەدا، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیکبوو، بۆیە نەتوانرا گۆڵ تۆماربکەن و سەرئەنجام بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
 
زاخۆ بەم یەکسانبوونە لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیی خولی نایابی عێراق مایەوە و ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 35 خاڵ، یانەی ئەمانەی بەغداش لە ناوچەی دابەزین یەک هەنگاو دوورکەوتەوە و چووە پلەی 15 بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ.
 
زاخۆ دوو یارییە لەسەریەک نایباتەوە و یەکساندەبێت، یانەی ئەمانەی بەغداش لە 10 یاریی رابردوودا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە