رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالدا پێشکێشیکرد، جارێکی دیکە چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ناوی کیلیان ئێمباپێیان بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە بەستەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە بکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نوێترین پێشهات لەبارەی ئەو یاریزانە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت " ئاستی ئێمباپێ لە مۆندیالدا هیچ شتێکی لە ریال مەدریددا نەگۆڕیوە، یانەکە ئێستا بیر لە ئێمباپێ ناکاتەوە و تەنیا بیری لای ئەوەیە تیپێکی لاو و بەهێز بۆ داهاتوو دروستبکات."
سەرچاوەکە دەڵێت " ئەوەی ئێمباپێ لە جامی جیهاندا پێشکێشیکرد، هەمووی یاریی ئاگرین بوو بەبێ بارووت، ئەمە ستایشی یانەکەیە بۆ ئاستی یاریزانە فەرەنسییەکە.
رۆژنامەی مارکا نووسیوویەتی " ریال مەدرید نایەوێت کات بە بیرکردنەوە لە داهاتووی ئێمباپێ بکوژێت، یانەکە لەسەر هێڵی راست دەڕوات و نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەرگاکانی ئەگەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە بکاتەوە."
ئامانجی ریال مەدرید ئەوەیە بیر لە ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ بکاتەوە و داهاتووی تیپەکە بخاتە ئەستۆی ئەو دوو یاریزانە لاوە بەرازیلییە، لەکاتێکدا کە چەند رۆژێک لەمەوبەر یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ئێندریکی لاویش واژۆکردووە.
کیلیان ئێمباپێ لە مۆندیالدا 8 گۆڵی تۆمارکرد و بەباشترین ئاستەوە دەرکەوت و بووە گۆڵکار، بەڵام وەک مارکا دەڵێت " ئەمە بۆ ریال مەدرید هیچ بەهایەکی نییە و یانەکە بەلایەوە گرنگ نییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ