رووداو – هه‌ولێر
سه‌فین كانه‌بی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی رێكخراوی كۆنیفا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی تۆپی پێ، كه به كۆنیفا ناسراوه، له له‌نده‌ن ئه‌نجامدرا و تێیدا سه‌فین كانه‌بی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان پله‌ی ئه‌ندامیه‌تیی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
سه‌فین كانه‌بی له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "دڵخۆشم بە 159 دەنگ بۆ دوو ساڵی دیكه بە ئەندامی مەکتەبی تەنفیزیی کۆنیفا هەڵبژێردرامەوە، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم دەنگیان پێداوم".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمەگەڕ، بۆ ئەوەی لە کۆنیفا پێگەی خۆمان وەک هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان بەهێزتر و قایمتر بکەین".
كۆنیفا كورتكراوه‌ی "رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی تۆپی پێ"یه، كه ساڵی 2013 له سوێد هاتووته دامه‌زراندن و ئه‌و هه‌رێم و ناوچانه تێیدا ئه‌ندامن، كه وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان نییه و ساڵانه چالاكی و خول و پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌نجامده‌دات.
هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه له رێكخراوی كۆنیفا ئه‌ندام بووه و تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ