خولی ئیتاڵیا ناوەستێت

26-06-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن سێریا ئەی
A+ A-
رووداو - هەولێر

یانەی یوڤێنتوس بۆ قایمترکردنی پێشەنگی خولی ئیتاڵیا لە ئەرکێکی ئاساندا بەرامبەر یانەی لیچی یاریدەکات.

لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی 28ـی خولی ئیتاڵیا، خانمە پیرەکە لە یوڤێنتوس ئارێنا پێشوازی لە یانەی لیچی دەکات، یارییەکەش کاژێر 22:45 بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە یوڤێنتوس دانیێلۆ بەهۆی کارتی سوورەوە یاریناکات، هەروەها سامی خدێرا، ئالێكس ساندرۆ و جیۆرجیۆ کیلینی پێکانیان هەیە.

خانمە پیرەکە لە پێشەنگدا خاوەنی 66 خاڵە و نزیکترین رکابەریشی یانەی لازیۆیە و خاوەنی 62 خاڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێورەسمی مۆندیال

لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالدا کۆمەڵێک ئەستێرە جیهانی گۆرانی دەڵێن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' پلانی داناوە بۆ هەر سێ وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 کە رێوڕەسمێکی تایبەتی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەن، هاوکات ئاهەنگێکی تایبەت بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا لە چوارچێوەی یارییەکاندا رێکدەخات.