لامین لەگەڵ کچێکی دیکەدا دەرکەوت

26-06-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لامین یامال کچەهاوڕێی لامین یامال
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای چەند رۆژێکی کەم لە بوونی بەمانشێتی رۆژنامەکان، پاش دەرکەوتنی لەگەڵ فاتی ڤاسکێز، لامین یامال لە شوێنێکی دیکە، لەگەڵ ئافرەتێکی دیکەدا دەرکەوت.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا، پەیوەندی نێوان لامین و فتی مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش بەهۆی جیاوازیی تەمەن لەنێوان ئەو دووانەدا، چونکە فاتی زیاتر لە 12 ساڵ، لە لامین گەورەترە.
 
لە کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوودا، لامین نووسی، سینگڵ و دڵخۆش، فاتیش رایگەیاند پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە.
 
لامین کە سەردانی بەرازیلی کردبوو و وێنە و ڤیدیۆی ئەو لەگەڵ نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی بەرازیلدا بڵاوبووەوە، لە دوای گەڕانەوەی لە بەرازیل، چووەتە دوورگەی ئیبیزا و لەوێ لەگەڵ ئافرەتێکی دیکەدا بینراوە.
 
ئەو ئافرەتە ئەمجارە لەگەڵ لامیندا دەرکەوتووە، باد گیالی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئیسپانییە.
 
سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، ئێوارەی سێشەممەی پێشوو، لامین و باد گیال لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی دوورگەی ئیبیزا پێکەوە بینراون.
 
سەرچاوەکان گوتوویانە، "شەوێکی تەواو پێکەوەبوون لەنێو یانەکەدا، لە شوێنێکی تایبەت ماونەتەوە کە لامین بەتایبەت گرتوویەتی و سێ سیکیوریتیش بەتایبەت پاسەوانیی شوێنەکەیان کردووە و نەیانهێشتووە کەس لەو ناوچەیە وێنە یان ڤیدیۆ بگرێت، تەنانەت هەر کەسێک ئەو کارەی کردبێت، لە یانەکە دەریان کردووە".
 
ئەو سەرچاوانە زیاتر دەڵێن، ئەو کەسانەی لە یانەکە شەوانەکە بوون، گوتوویانە، "ئەو دووانەیە بەدرێژایی شەوەکە پێکەوەبوون، گاڵتەوگەپیانکردووە و دڵخۆش بوون، ئەگەرچی بەئاشکرا ماچی یەکدییان نەکردووە، بەڵام پێیانەوە دیاربووە کە زۆر بەیەکدی دڵخۆشبوون".
 
لامین هێشتا تەمەنی خوار هەژدە ساڵە و رۆژی 13ی مانگی داهاتوو دەبێتە 18 ساڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە