رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید دوایین یاریی خۆی لە ساڵی 2025 ئەنجامدا و کیلیان ئێمباپێ ریکۆردێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یەکسانکردنەوە.
لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مەدرید میوانداریی سێڤییای کرد، دوای 38 خولەک یارییکردن جود بێلینگهام گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە تەواو بوو.
لە نیوەی دووەمدا هەردوولا هێرشی زۆریان بردە سەر گۆڵی یەکدی، لە خولەکی 67 مارکاو بەکارتی سوور لە یانەی سێڤییا کرایە دەرەوە.
لە خولەکی 84 لێدانێکی سزا بۆ ریال مەدرید هەژمارکرا، کیلیان ئێمباپێ لە رۆژی لە دایکبوونیدا گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمارکرد.
بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە، ئێمباپێ ریکۆردی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵی بەدرێسی ریال مەدریدەوە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکسانکردەوە و 59 گۆڵی بۆ یانەی شاهانە لە ساڵی 2025 تۆمارکردووە.
ریال مەدرید یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەدا بووە خاوەنی 42 خاڵ و ساڵی 2025 بۆ یانەکە کۆتاییهات و تاوەکو 4-1-2026 یانەکە هیچ یارییەکی دیکە ئەنجام نادات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ