ڤیدیۆ؛ سه‌یرترین و نامۆترین لێدانی سزا له‌ مێژوودا

26-10-2019
ئیحسان تاهیر
یاری هۆلستێن كیل و بوخۆم
یاری هۆلستێن كیل و بوخۆم
نیشانەکردن لێدانی سزا بوخۆم
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ یارییه‌كی خولی پله‌ دووی ئه‌ڵمانیادا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی بوخۆم هه‌ژمارد كه‌ ده‌كرێت به‌ نامۆترین و سه‌یرترین لێدانی سزا له‌ مێژووی تۆپی پێدا ناوبنێین.

له‌ یاری نێوان هۆلستێن كیل و بوخۆمدا، سیلڤه‌ر گانفۆلا مبۆسیی یاریزانی بوخۆم له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر گۆڵی هۆلستێن كیل تۆپه‌كه‌ی دوور له‌ گۆڵ هاوێشت، كه‌ ئه‌وكات چه‌ند یاریزانێكی یه‌ده‌گی یانه‌ی به‌رامبه‌ر بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ له‌ پشت گۆڵه‌كه‌ بوون و به‌ر له‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ كه‌ مایكل ئیبره‌ڤین بوو، به‌ قاچی تۆپه‌كه‌ی وه‌ستاند، لێره‌دا رووداوێكی سه‌یر روویدا و ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بوخۆم هه‌ژماركرد.

ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ ڤار له‌نێو سه‌رسوڕمانی هه‌موواندا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كرده‌ لێدانی سزا و مبۆسی له‌ خوله‌كی 38 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌ڵام دواتر یانه‌ی هۆلستێن كیل به‌هێز گه‌ڕایه‌وه‌و توانی به‌ تۆماركردنی 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2 ـ 1 له‌ بوخۆم بباته‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یانەی ئامەدسپۆر

سەرۆکی ئامەدسپۆر: دەزانین ئامەدسپۆر نوێنەرایەتیی چی دەکات

ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر لەبارەی ئەو پەیامەی یانەکەیان کە تێیدا هاتبوو، "هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی تورکیا لە رێگەی گەیشتن بە جامی جیهانی دەخوازین!" رایگەیاند، ئەمە بەرپرسیاریێتییە و لێدوانی لەم شێوەیەیان دەبێت.