رووداو – هه‌ولێر
یانەی یوڤێنتوس سەرەڕای دۆڕانی یاری لووتکە بە یانەی ناپۆلی، بەڵام لە پێشەنگی خولی ئیتالیادا مایەوە.
لە گەڕی 21ـی خولی ئیتاڵیا هەردوو یانە لە سان پاولۆ، یاریگه‌ی ناپۆلی بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و ناپۆلی یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بردەوە.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 63دا پیوتەر زیلینیسکی گۆڵێکی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 86دا لۆرێنزۆ ئینسینی پارتینۆپێی کردە خاوەن گۆڵی دووەم، له به‌رامبه‌ردا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 89دا تاکە گۆڵەکی یوڤێی تۆمارکرد.
سەرەڕای ئەم دۆڕانە خانمە پیرەکە بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پێشەنگە و ناپۆلیس هاتە پلەی دەیەم و 27 خاڵی هەیە.
ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ی ناپۆلی، باشترین ئه‌نجامی تیپه‌كه‌یه تۆماریده‌كات، له‌وه‌ته‌ی گاتوزۆ بووه‌ته راهێنه‌ری تیپه‌كه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ