مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەکاتە شوێنگرەوەی کاسێمیرۆ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کاسێمیرۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر یونایتد سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو و شوێنگرەوەی کاسێمیرۆی دەستنیشانکردووە، کە بڕیارە لە هاوینی داهاتوودا یاریزانەکە بڕوات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، مانچێستەر یونایتد بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا بەلایەنی کەمەوە دوو یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بگوازێتەوە، جگە لەوەش هێرشبەرێک و بەرگریکارێکی باڵی چەپیش بباتە ریزەکانی بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر نازناوەکان بکات.
 
یەکێک لەو یاریزانانەی مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێریی دەکات، ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ یونایتدە، کە سەرەڕای ئەوەی یانەکەی لەم وەرزەدا لە دۆخێکی باشدا نییە خۆی بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی مان یونایتد بە تواناکانی سەرسام بێت و هەوڵی گواستنەوەی بدات.
 
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت "مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ نیوکاسڵ دەستپێکردووە، یانەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی دەستەوارەیەکی فەرمییە بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیتاڵییەکە."
 
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ساندرۆ تۆنالی بکاتە شوێنگرەوەی کاسێمیرۆ، لەکاتێکدا پێشتر یاریزانە بەرازیلییەکە رایگەیاندووە لە کۆتایی وەرزدا لە یانە ئینگلیزییەکە دەڕوات.
 
جگە لە ساندرۆ تۆنالی، یاریزانێکی دیکەی نیوکاسڵ لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە خواستی لەسەرە، ئەویش برونۆ گیمارێشی بەرازیلییە و یانەکە دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا ئەو یاریزانەش بباتە ریزەکانی.
 
ساندرۆ تۆنالی، تەمەنی 28 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ نیوکاسڵ لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت و نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە