سێبایۆس بڕیاریداوە و دەیەوێت لە ریال مەدرید بڕوات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دانی سێبایۆس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی یانەی ریال مەدرید بیر لە بەجێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە و سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانیش دەڵێت "یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی داوە و لە یانەکە دەڕوات."
 
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، دانی سێبایۆس، یاریزانی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە لە یانەی ریال مەدرید بڕوات و ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە یاریزانەکە خولەکی زۆری بۆ یارییکردن پێنادرێت و دەیەوێت لە شوێنێکی دیکە هەلی زیاتری بۆ یارییکردن هەبێت.
 
بەپێی رۆژنامەکە دیارترین یانە کە گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، یانەی ریال بێتیس و دەیەوێت یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە تیپەکەی، بەڵام ریال مەدرید نایەوێت بێبەرامبەر دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.
 
سێبایۆس لە 2014 تاوەکو 2017 لە تیپی دووەم و یەکەمی ریال بێتیس یارییکرد، دوای ئەوە پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کرد، لە 2019 تاوەکو 2021 یاریزانەکە بەخواستن روویکردە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و پاشان گەڕایەوە بۆ یانەی شاهانە.
 
یاریزانە ئیسپانییەکە تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 8 ملیۆن یۆرۆ.
 
دانی سێبایۆس لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی گشتی بەشداریی لە 22 یارییدا کردووە، بەڵام تەنیا 810 خولەک یارییکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە