رووداو دیجیتاڵ
هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی چاودێری بارودۆخی یاریزانێکی یانەی بارسێلۆنا دەکەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا یاریزانەکە بگوازنەوە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتاڵیا و فەرەنسا، هەردوو یانە چاودێری دۆخی مارکۆس راشفۆرد، یاریزان و هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکەن، کە ئێستا بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا یاریی دەکات.
هەردوو یانە ئامادەن هەنگاوەکانیان بەفەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێبکەن، ئەگەر بزانن بەدڵنیاییەوە بارسێلۆنا توانای ئەوەی لە رووی داراییەوە یاریزانەکە لە یانە ئینگلیزییەکە بکڕێتەوە.
هەرچەند بارسێلۆنا لە تواناکانی ئەو یاریزانە رازییە و پێیخۆشە یاریزانەکە بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی دۆخی دارایی یانەکەوە رەنگە بلاوگرانا لە هێشتنەوەی یاریزانەکە سەرکەوتوو نەبێت، بەتایبەت کە مانچێستەر یونایتد ئامادەنییە ماوەی خواستنەکەی درێژبکاتەوە و تەنیا بە فرۆشتنی هەمیشەیی رازییە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 26 ملیۆن پاوەند دەکات، بارسێلۆناش تاوەکو ئێستا توانای پێدانی ئەو بڕەی بە یانە ئینگلیزییەکە نییە.
مارکۆس راشفۆرد تەمەنی 28 ساڵە، ماوەی خواستنەکەی لە بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵ تەواو دەبێت، یاریزانەکە لەم وەرزەدا 39 یاریی بەشێوەیەکی گشتی بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکەوە ئەنجامداوە، خاوەنی 10 گۆڵ و 13 ئەسیستە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ