ڤیدیۆ؛ مێسی و هاوڕێکانی نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبێنن

28-09-2025
ئیحسان تاهیر
لیۆنێل میسی
لیۆنێل میسی
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی تۆرۆنتۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرمەیامی بەسەرکردایەتی لیۆنێل مێسی نەیتوانی بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی و دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا.
 
ئینتەرمەیامی بووە میوانی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 45 تادیۆ ئالێندا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەپیشکەوتنی تیپی میوان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
جۆرج میهایلۆڤیچ لە خولەکی 60 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ تیپی خاوەن یاریگە  تۆمارکرد و یانەی تۆڕۆنتۆ ئێف سی حەوتەمین یاریی خۆی لەسەریەک بە یەکسانبوون کۆتاییپێهێنا.
 
لەم یارییەدا لیۆنێل مێسی چەندینجار هەوڵیدا گۆڵ بکات، بەڵام هەموو جارێ گۆڵپارێز و بەرگریکارانی تۆرۆنتۆ بەربەستبوون لەبەردەم ئەستێرەی ئەرجەنتینی، کە لەم یارییەدا بەبێ گۆڵ و ئەسیست لە یارییەکە دەرچوو.
 
تۆڕۆنتۆ  لەو حەوت یەکسانبوونە لەسەریەکەدا  تەنیا شەش گۆڵی لێکراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە تۆرۆنتۆ لە 9 یاریی رابردوویدا بێ سەرکەوتن بووە و دوایین سەرکەوتنی لە 16ـی تەمموز بووە.
 
ئینتەرمەیامی، کە لە ناوەڕاستی هەفتەدا جێگەی خۆی لە پاشکۆدا مسۆگەرکرد، کۆی خاڵەکانی گەیاندووەتە 56 خاڵ.
 
لەم یارییەدا ژمارەی هاندەران گەیشتبووە 28.855 کەس، کە یەکەمجارە لەم وەرزەدا یاریگەی تۆرۆنتۆ پڕببێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە