رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی لە یاریی کلاسیکۆی ئەم دواییەی جامی شای ئیسپانیادا پێکدادان و دووبەرەکی لەنێوانیاندا روویدا، لامین یامالی ئەستێرەی بارسێلۆنا هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا دەکات بەهۆی یاریزانێکی ریال مەدریدەوە.
پێدەچێت تاڵیی دۆڕاندنی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدبەختییەکی دیکەش بۆ یەکێک لە ئەستێرەکانی ریال مەدرید زیاد بکات.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی ئیل ناسیۆناڵی ئیسپانی، دانی سیبایۆس چانسی گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەماوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هێرشی کردە سەر لامین یامال.
راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، دی لافوێنتێ ئامادە نییە هەر یاریزانێک بانگهێشت بکات کە کێشە دروست بکات و کەشوهەوای ئارام لەنێو یاریزانانی لارۆخا تێکبدات. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پێشتر بەهۆی ناکۆکییەکەی لەگەڵ گاڤی، سیبایۆس دووربخاتەوە، ئێستاش هەمان شت دووبارە دەبێتەوە دوای هێرشەکەی بۆ سەر لامین لە ئیلکلاسیکۆ.
رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئەوەی کێشەکەی بۆ سیبایۆس قوڵتر کردووە ئەوەیە کە لامین یامال بەنهێنی هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر دانی سیبایۆس بانگهێشت بکرێت پەیوەندی بە کەمپی داهاتووی هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە ناکات، ئەمەش هەنگاوێک بوو کە بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە دی لافونتێ بەخێرایی وەڵامی داوەتەوە و بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی داوە بۆ دوورخستنەوەی یاریزانە مەدریدییەکە لەپێناو ئەستێرە خۆشەویستەکەیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ