گاڵاتەسەرای ماڵئاوایی لە ئەفسانەیەکی یانەکە دەکات

29-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فێرناندۆ موسلێرا گاڵاتاسەرای
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی گاڵاتەسەرای تورکی بەشێوەیەکی فەرمی ماڵئاوایی لە ئەفسانەیەکی دیاری تۆپی پێی یانەکەی کرد و فێرناندۆ موسلێرای ئۆرۆگوای، یانەکەی بەجێهێشت.
 
یانەی گاڵاتەسەرای لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا ماڵئاوایی لەو ئەفسانەیەی یانەکەی دەکات و دەڵێت "ئێمە هێشتا گەنج بووین کە 14 ساڵ لەمەوبەر هاتیت، گەیشتینە ئامانجەکەمان، ئێمە لەبەردەم شاشەکاندا بووین و لەگەڵ هەر گەڕاندنەوەیەکت واتلێدەکرین بڵێین "واو"، ئێمە لە هەموو یارییەکدا متمانەمان پێکردیت و ئەمڕۆ سوپاسی ئەفسانەیەک دەکەین کە لە منداڵیمانەوە تاوەکو گەنجی یاوەری ئێمە بووە، بۆ ژیانێکی رێکوپێک لە ماوەی 14 ساڵی ژیانماندا."
 
یانەی گاڵاتەسەری بۆ گۆڵپارێزە ئۆرۆگواییەکە نووسیوویەتی "ئەمڕۆ بە جامەکانەوە ماڵئاواییت لێدەکەین، بەڵام بزانە گەورەترین جام کە بەدەستتهێناوە، ئەوەیە کە جێگەی تایبەتت لە دڵی ئێمەدا هەیە."
 
یانە تورکییەکە لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەیدا دەڵێت "باشبوو هاتیت، باشە بوویتە هاندەری گاڵاتەسەرای، رێگەکەت هەمیشە کراوە بێت و دڵت هەمیشە لەگەڵمان بێت، سوپاس ئەفسانە، سوپاس بۆ دوایین کاپتنی فلۆریا، فێرناندۆ موسلێرا.
 
فێرناندۆ موسلێرا، تەمەنی 38 ساڵە، ئەو لە 2011 لە یانەی لازیۆی ئیتاڵییەوە چووە یانەی گاڵاتەسەرای تورکی، یەکێک لە خۆشەویستترین کەسایەتییەکانی تۆپی پێی تورکیا و یانەی گاڵاتەسەرایە، لەگەڵ ئەو یانەیەدا گۆڵپارێزە ئۆرۆگواییەکە لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا 19 نازناوی جیاوازی لە خولی تورکیا، جامی تورکیا و جامی سوپەری تورکیا بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە