ڤیدیۆ؛ لێدوانی کڵۆپ لەسەر رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول

30-09-2023
ئیحسان تاهیر
 یۆرگن کڵۆپ
یۆرگن کڵۆپ
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ تۆتێنهام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، لەبارەی یارییەکەیان بەرامبەر تۆتێنهام، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و بۆچوونی خۆی لەسەر یارییەکە نیشاندا.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی  راهێنەری یانەی لیڤەرپوولە:
 
 
تۆتێنهام بەڕاستی ئاستێکی باش پێشکێش دەکات. دیارە ئانجی راهێنەرێکی گەورەیە. ئایا تۆ ئەو ئەناسیت؟ نەخێر، هێشتا نا، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی چاوپێکەوتنم لەگەڵیدا. دڵنیام هەمووان کاتێک دەیانبینی لەم ساڵانەی دواییدا سێڵتیک یاری دەکات، ئەوەیان دەزانی کە چ جۆرە راهێنەرێکە، چەند راهێنەرێکی باشە. پێموایە هەموویان پێویستییان بە تۆپی پێی هێرشبەری هەیە و دیارە ئەو بەو شێوەیە یاری دەکات. ئەوەش لە ماوەی ساڵێکدا دوای ئەوەی هاری کەین یانەکەی بەجێهێشت. بەڵێ لە دۆخێکی زۆر باشدایە.
 
لەسەر ئاستی تاکەکەسی بەڕاستی کوالیتی یاریزانەکانم باشە، تواناکانیشیان زۆرە. ئەمەش بە واتای چانسێکی باش و نوێ دێت بۆ کوالیتییەکی بەرز. تیپەکەمان کراوەیە بۆ پێشکێشکردنی شتی نوێ. ئێمە بە دەستپێکردنێکی نوێ ناومان بردووە و ئەمە یەکەم ساڵە بۆ ئەم تیپە. بۆیە ئێمە دەرفەتمان بە خۆمان دا کە بنەمایەک دروست بکەین و بەکاریبهێنین و بەردەوام بەراوردی نەکەین لەگەڵ تیمەکانی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە