ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی جامێکی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی خولی ئەمریکا

30-11-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئینتەرمەیامی
ئینتەرمەیامی
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی بووە پاڵەوانی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکا و گەیشتە یاریی کۆتایی خولەکە.
 
لە یاریی کۆتایی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولەکەدا، ئینتەرمەیامی لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر نیۆرک سیتی یارییکرد، دوای 14 خولەک یارییکردن تادیۆ ئالێندێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی پێشکەوت.
 
لە خولەکی 23 هەمان یاریزان بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 36 جەستن هاک ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان کەمکردەوە و گۆڵێکی بۆ نیۆرک سیتی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی ئینتەرمەیامی تەواو بوو.
 
لە خولەکی 67 ماتیۆ سیلڤێتی بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی نیۆرک سیتیی هەژاند و ئینتەرمەیامیی زیاتر لە بردنەوە نزیککردەوە.
 
لە خولەکی 83 تێلاسکۆ سێگۆڤیا گۆڵی چوارەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکەش بە خولەکێک تادیۆ ئالێندێ بووە خاوەنی هاتریک و گۆڵی سێیەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
ئینتەرمەیامی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە، بووە پاڵەوانی بەشی ررۆژهەڵاتی خولەکە و گەیشتە یاریی کۆتایی خولی ئەمریکا و بەرامبەر یانەی ڤانکۆڤەر رکابەری لەسەر نازناوەکە دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە