رووداو دیجیتاڵ
یانەی فلامینگۆی بەرازیلی نازناوی جامی لیبەرتادۆرێسی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا سەرکەوتنی بەرامبەر پالمێراسی هاونیشتمانیی بەدەستهێنا.
یارییەکە لە یاریگەی مونومێنتال لە لیمای پایتەختی پیرۆ بەڕێوەچوو، لە سەرەتای یارییەکەدا فلامینگۆ هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی پالمێراس دەستپێکرد، بەڵام نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا، فلامینگۆ بەردەوامیی دایە هێرشەکانی، لە خولەکی 67 دانیلۆ ئەستێرەی بەرازیلی بەلێدانی سەر گۆڵێکی بۆ یانەی فلامینگۆ تۆمارکرد و ئاهەنگێکی گەورەی خستە نێو هاندەرانی یانەکە.
دوای ئەوە پاڵمێراس هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە چڕکردەوە، بەڵام ڤیتۆر رۆکی و هاوڕێکانی سەرکەوتوو نەبوون، یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی فلامینگۆ کۆتاییهات، تیپەکەی فلیپی لویس بووە پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس.
ئەمە جاری چوارەمە یانەی فلامینگۆ لە مێژوویدا نازناوی جامی لیبەرتادۆرێس دەباتەو و لە ماوەی سێ ساڵ دووەمجارە دەبێتە پاڵەوان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ