ڤیدیۆ؛ فلامینگۆ بەهێزەوە دەستی بە مۆندیال کرد

17-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
فلامینگۆ
فلامینگۆ
نیشانەکردن فلامینگۆ مۆندیالی یانەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی فلامینگۆی بەرازیلی یەکەم بردنەوەی لە رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکاندا تۆمارکرد و سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی تەرەجی تونسی بەدەستهێنا.
 
16 خولەک دوای دەستپێکردنی یارییەکە، جۆرجیان دی ئاراسکایتا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانە بەرازیلییەکە تۆمارکرد و فلامینگۆی پێشخست.
 
نیوەی یەکەمی یارییەکە تەنیا ئەو گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.
 
لە خولەکی 66 تەرەجی لە رێگەی یوسف بلەیلی مەترسیی خستە سەر گۆڵی فلامینگۆ، بەڵام گۆڵپارێز گۆڵەکەی پاراست.
 
لە خولەکی 69 لویس ئاراوخۆ، بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی بۆ فلامینگۆ تۆمارکرد و تەرەجیی بەتەواوی بێهیوا کرد.
 
فلامینگۆ یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و یەکەم سێ خاڵی لە رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکاندا بەدەستهێنا، لە یاریی داهاتوودا یانە بەرازیلییەکە رووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە و تەرەجی بەرامبەر یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سیی ئەمریکی یاری دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە