بڕیاری ناسڕ خلێفی لەبارەی گرێبەستکردنی ریال مەدرید لەگەڵ ڤیتینیا ئاشکرا بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو سپۆرتس
نیشانەکردن پاریس سانجیرمان ریال مەدرید ڤیتینیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا و فەرەنسا، بۆچوونی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییان، لەبارەی ویستی یانەی ریال مەدرید بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤیتینیا ئاشکراکرد.
 
پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو، ریال مەدرید ویستی زۆری بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤیتینیا هەیە و پێیوایە باشترین یاریزان دەبێت بۆ پەرەپێدانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە، کە بەهۆی رۆیشتنی تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچەوە، دابەزینی گەورە بەئاستییەوە دەبینرێت.
 
پێشتر 'کادینا سێر' گوتبووی ریال مەدرید لەپێناو پەیداکردنی پارە بۆ گرێبەستەکەی ڤیتینیا، بیر لە فرۆشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەکاتەوە.
 
هەریەکە لە 'فوت میرکاتۆ'ی فەرەنسی و 'دیڤێنسا سێنتراڵ'ی ئیسپانی دەڵێن، بۆچوونی خلێفی لەبارەی ویستەکەی ریال مەدریدەوە روونە، نەخێر.
 
ئەو دوو سەرچاوەیە دەڵێن، سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە ئامادەنییە بەهیچ شێوەیەک بچێتە نێو دانوستاندنەوە لەگەڵ ریال مەدرید، لەبارەی ئەگەری فرۆشتنی ڤیتینیا.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، خلێفی تاوەکو ئێستا، تووڕەیی بەرامبەر ریال مەدرید، بەهۆی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ بەخۆڕایی بۆ یانە ئیسپانییەکە لە دڵ دەرنەچووە.
 
بەپێی هەمان دوو سەرچاوە، خلێفی هەروەها نایەوێت هیچ یاریزانێکی دیکە بەخۆڕایی لەدەست بدات، هەر بۆیە دوور نییە پەنا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە ببات.
 
ڤیتینیا گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تاوەکو 2029یە، بەڵام ویستی ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە، وادەکات یانە پاریسییەکە بیر لە زیاتر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات، لەپێناو رێگرتن لە هەوڵەکانی ریال مەدرید.
 
ڤیتینیا کە لە چەند رۆژی رابردوودا خەڵاتی گڵۆب سۆکەری بۆ باشترین ناوەراستکاری جیهان بەدەستهێنا، یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی ساڵە مێژووییەکەی پاریس سانجێرمان کە تێیدا شەش نازناوی نێوخۆ و کیشوەری و جیهانیی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە