رووداو دیجیتاڵ
ئێندریکی یاریزانی لاوی بەرازیلی، مشتومڕێکی گەورەی لە وڵاتەکەی نایەوە، کاتێک رایگەیاند لەبەر بەشداریکردن لە مۆندیالی داهاتوو، رووی لە یانەی لیۆنی فەرەنسی نەکردووە.
ئێندریک بەشێوەی خواستن لە ریال مەدریدەوە روویکردە لیۆنی فەرەنسی و بڕیارە تاوەکو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت.
ئێندریک لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی 'لیکیپ'ی فەرەنسی دەڵێ، بێگومان خەون بەبەشداریکردن لە مۆندیال لەگەڵ سیلساو دەبینم و ئەوە شتێکە قسەی لەسەر نییە، بەڵام من نەهاتوومەتە لیۆن بۆ ئەوەی کاروانەکەم ببوژێنمەوە بەتەنیا لەپێناو مۆندیال.
ئێندریک لەگەڵ لیۆن ئاستێکی نموونەیی پێشکێشدەکات و لە دوایی یاریی تیپەکەدا لە خولی فەرەنسا، هاتریکی تۆمارکرد.
ئەو هێرشبەرە لاوە دەڵی، "هاتوومەتە ئێرە لەپێناو دۆزینەوەی دڵخۆشیی و ئەو تۆپی پێیەی حەزی لێدەکەم. خەونی بەشداریکردن لە مۆندیال، هەموو کات بەزیندوویی دەمێنێتەوە و من جیا لەوە، لە کۆپا ئەمریکاش بەشداریی دەکەم، بەڵام پێشینەی ئێستام پێشاندانی باشترین ئاستە لەگەڵ یانەکەم. لەبەرئەوەی لۆژیک دەڵێ، ئەگەر لەگەڵ یانەکەتدا نەدرەوشێیتەوە، دەرگای هەڵبژاردەت بۆ ناکرێتەوە".
هێرشبەرە 19 ساڵانەکەی لیۆن هەروەها دووپاتیدەکاتەوە کە هەموو بیرکردنەوەی ئێستای، خزمەتکردنی یانەی لیۆنە، دووپاتیدەکاتەوە، "هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بۆ هاوکاریکردنی تیپەکەم، هیچ ئامانجێکی دیکەم نییە. دوای ئەوە ئینجا ئەنجامە باشەکان و دێت و دەکرێ رۆژێک لە رۆژان هاوکاریی بەرازیل بکەم بۆ بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی".
ئێندریک تاوەکو ئێستا بەشداریی لە 14 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل کردووە کە هەموویان دۆستانە بوون و سێ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ