نووسینگەکانی گرەوکاری باڵۆن دۆری 2020 بە کێ دەدەن؟

31-03-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن باڵۆن دۆر لیۆنێل مێسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

تۆڕی هەواڵی bwinی بەناوبانگ رایگەیاند، بەپێی نووسینگەکانی گرەوکاری، تاوەکو ئێستا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، نزیکترین یاریزانە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2020ی تایبەت بە باشترین یاریزانی جیهان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەپێی ئەوانەی گرەویان لەسەر براوەی باڵۆن دۆر کردووە، مێسی بۆ جاری حەفتەم خەڵاتەکە دەباتەوە.

بەپێی ئەنجامی ئەو گراوانەی تاوەکو ئێستا کراون، لە هەر 9 کەس چواریان دەڵێن مێسی باڵۆن دۆر دەباتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی خولەکانی تۆپی پێی ئەوروپا دیارنییە و تەنانەت ئەگەری هەڵوەشاندنەوەشیان لەئارادایە، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی گرەوکاران کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت، پلەی سێیەمیش بۆ کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی دەبێت.

ریزبەندییەکە بەمشێوەیە:

1 - لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا) 4 لە 9 کەس گرەویان لەسەرکردووە.

2 - كریستیانۆ رۆناڵدۆ (یوڤێنتوس) 1 لە 4 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

3 - كیڤن دی برۆین (مانچێستەر سیتی) 1 لە 5 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

4 - كیلیان ئێمباپێ (پاریس سانجێرمان) 1 لە 5 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

5 - سادیۆ مانێ (لیڤەرپوول) 1 لە 8 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

6 - نەیمار داسیلڤا (پاریس سانجێرمان) 1 لە 9 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

7 - رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی (بایرن میونشن) 1 لە 10 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

8 - محەممەد سەڵاح (لیڤەرپوول) 1 لە 12 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

9- ڤێرجیل ڤان دایك (لیڤەرپوول) 1 لە 16 کەس گرەوی لەسەرکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە