هاووڵاتییەکی رووسی لە چیک فرۆشگەیەک دەکاتە پەناگە بۆ پەنابەرانی ئۆکراینی

01-05-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
فرۆشگەکە لە 12 ژوور، 2 چێشتخانە و 8 گەرماو پێکهاتووە و توانای لەخۆگرتنی 72 کەسی هەیە
فرۆشگەکە لە 12 ژوور، 2 چێشتخانە و 8 گەرماو پێکهاتووە و توانای لەخۆگرتنی 72 کەسی هەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خاوەنی فرۆشگەیەکی ڤیێتنام لە پراگی پایتەختی کۆماری چیک ئێستا فرۆشگەکەی تەنیا فرۆشگایەک نییە و کراوە بە جێگەیەک بۆ لەخۆگرتنی پەنابەرانی ئۆکراینا.
 
پاڤێڵ ئۆسکین، هاووڵاتییەکی رووسی دانیشتووی پراگە، خاوەنی بیرۆکەی پرۆژەکەیە و ئەم پرۆژەیەی جێبەجێ کردووە، دەڵێت، "ئەمە بازرگانی نییە. ئەمە پەیوەندیی بە رۆحی خۆمەوە هەیە. بەم شێوەیە بەشداریم لە جەنگی دژی رووسیا کردووە. دەزانم چەک بەکاربێنم و دەمتوانی بچم بۆ ریزی پێشەوەی جەنگ، بەڵام لێرە زیاتر سوودم هەیە. تاوەکو پووتین شەڕ بکات، منیش بەرهەڵستی دەکەم."
 
دوای دەستپێکی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، پاڤێڵ لەڕێگەی فەیسبووکەوە دەستی بە کۆکردنەوەی 20 هەزار دۆلار کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو جێگایە.
 
فرۆشگەکە لە دوازدە ژوور، دوو چێشتخانە و هەشت گەرماو پێکهاتووە و توانای لەخۆگرتنی 72 کەسی هەیە. پاڤێڵ و چەند هاوڕێیەکی خواردن و پێداویستیی رۆژانە بۆ پەنابەرەکان دابیندەکەن و کاریان بۆ دەدۆزنەوە.
 
مایا کیسێڵڤیچ، پەنابەر دەڵێت، "بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری ئۆکراینا، ناچاربووین وڵاتەکەمان جێبهێڵین. هیچ کەس بڕوای نەدەکرد رووداوێکی لەم جۆرە لە سەدەی 21دا رووبدات. هەموو شتێک زۆر قورسە، ئێمە زۆر سوپاسی ئەم شوێنە دەکەین، ئەوان زۆر میهرەبانن."
 
ژمارەی پەنابەرانی ئۆکراینا لە جیهاندا پێنج ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە؛ تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 هەزار هاووڵاتیی ئۆکراینی پەنایان بۆ کۆماری چیک بردووە، کە 50%یان منداڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."