ترەمپ: دۆخی جەنگی ئێران لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی بە تەواوەتی کۆنترۆڵی جەنگی ئێرانی کردووە و دۆخەکە بە "پێکدادانێکی بچووک" ناودەبات؛ دەشڵێت، هێزی دەریایی ئەمریکا وەک "دیوارێکی پۆڵایین" رێگەی لە هەموو جووڵەیەکی تاران گرتووە و کارەکانیانی پەکخستووە.
 
رۆژی چوارشەممە 6ی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، کە جەی دی ڤانسی جێگری لە تەنیشتی بوو، رایگەیاند، ئەوان لەم جەنگەدا "بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو" کارەکانیان بە باشی کردووە، هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا روویدا. ترەمپ گوتی: "ئەمە پێکدادانێکی بچووکە، زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و دەبینین چی روودەدات، ئێرانییەکان دەیانەوێت رێککەوتن بکەن."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، واشنتن هەرگیز رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. سەبارەت بە کاریگەریی گوشارە سەربازییەکانیش دەڵێت: "گەمارۆ دەریاییەکە باوەڕپێنەکراوە و هێزی دەریاییمان کارێکی نایابیان کردووە، ئەوە وەک دیوارێکی پۆڵایین وایە و کەس ناتوانێت تێپەڕێت. ئێرانییەکان بە هیچ جۆرێک ناتوانن هیچ شتێک بگوازنەوە، بۆیە کار و بازرگانییان بە تەواوەتی پەکیکەوتووە."
 
ترەمپ ستایشی جەی دی ڤانسی جێگری کرد بۆ رۆڵی لەم قۆناخەدا و گوتی: "جەی دی کارێکی نایاب دەکات و لە نزیکەوە لەگەڵمان کار دەکات"؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر ئێرانییەکان ئێستا رەزامەندی لەسەر مەرجەکان نیشان نەدەن، لە کۆتاییدا هەر ناچار دەبن رەزامەند بن.
 
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، کاتێک لە لایەن رۆژنامەڤانێکەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دەرهێنانی یۆرانیۆم لە ئێران، سەرۆکی ئەمریکا تەنیا گوتی: "وەریدەگرین." کاتێک رۆژنامەڤانەکە دووبارە پرسی: "چۆن وەریدەگرن؟" ترەمپ دیسان گوتی: "وەریدەگرین."
 
 
رۆژی 28ی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن و هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. لە دووەم رۆژی جەنگەکەوە، ئێران تەنگەی هورمزی داخستووە و لەو کاتەوە تەنیا رۆژێک کردوویەتییەوە. لە رۆژی 13ی مانگی نیسانیشەوە، ئەمریکا گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاند. 
 
بەرپرسانی تاران دەڵێن، تێپەڕین بە رێرەوەکەدا یان بۆ هەموو وڵاتان دەبێت یان بۆ کەس، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو گەمارۆیەی مانگی رابردوو ئەمریکا خستییە سەر بەندەرەکانی ئێران. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران چی تێدایە؟

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی یەک لاپەڕەیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ نزیک بوونەتەوە. ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) لە زاری چوار بەرپرسی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، واشنتن چاوەڕێی وەڵامی تاران دەکات لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی و ئەگەر هەیە لە 48 کاژێری داهاتوودا پێشکەوتنێکی گەورە بەدیبێت.