رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەیەک لە شاری سەینت پیتەرسبێرگی رووسیا روویدا و کەسێک کوژرا و 15ی دیکەش برینداربوون.
رۆژی یەکشەممە، 2-4-2023، میدیایی فەرمیی رووسیا هەواڵی کوژرانی ڤلادلین تاتارسکی، بلۆگەری بەناوبانگی سەربازی راگەیاند و هۆکارەکەی بۆ تەقینەوەیەکی نێو کافیتیریایەک گەڕاندەوە کە ئەوی تێدا بوو.
تاتارسکی یەکێك بوو لە پەیامنێرە سەربازییەکانی رووسیا کە بەم دواییە رووماڵی بەرەکانی پێشەوەی شەڕی ئۆکراینای دەکرد.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، لە نێو کافیتیریایەکدایە کە چەند کەسێكی تێدایە؛ تاتارسکی مایکرۆفۆنی بە دەستەوەیە و قسە بۆ میوانانی کافیتیریاکە دەکات، یەکێک لە تەنیشتی تاتارسکیدا وەستاوە و خەڵاتێكی داپۆشراوی پێشکێش دەکات.
هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە گوایە لە نێو ئەو خەڵاتەدا "بۆمبێك" هەبووە و لە کاتی کردنەوەیدا تەقیوەتەوە؛ جگە لە کوژرانی تاتارسکی، لانیکەم 15ش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ