یاسایەکی نوێ لە سوێد: هەر کەسێک پشتیوانی لە پەکەکە بکات سزا دەدرێت

02-06-2023
ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سوێد ئەم هەفتەیە گۆڕانکاری روویدا. لەمەودوا ئەوەی لە سوێد بژی و ببێتە ئەندامی پەکەکە یان پشتیوانیی دارایی بکات، یان خەڵک بکاتە ئەندامی دامەزراوەکانی سەر بە پەکەکە و گەشت بکات بۆ دەرەوە بۆ پشتیوانی لێیان، تووشی سزادان دەبێت. 
 
یاسای نوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە ئەم هەفتەیە دەست بە جێبەجێکردنی کرا، ئەو گۆڕانکارییە نوێیەی بۆ کوردی دانیشتووی سوێد تێدایە. یاسا هەموارکراوەکە لەژێر گوشاری تورکیا و وەک مەرجێک بۆ رازیبوونی ئەنقەرە بە ئەندامبوونی سوێد لە هاوپەیمانیی ناتۆدا دەرچووە و جێبەجێ دەکرێت.
 
سکرتێری گشتیی ناتۆ دڵخۆشە بەو بڕیارەی سوێد و بەتەمایە بەمنزیکانە بچێتە تورکیا، بۆئەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا قسە بکات. بەگوتەی ستۆلتنبێرگ، سوێد داواکارییەکانی تورکیای سەبارەت بە پەکەکە جێبەجێ کردووە و کاتی هاتووە ببێتە ئەندامی ناتۆ. 
 
یەکەمین تاقیکردنەوەی جێبەجێکردنی یاسا نوێیکە لە سوێد ئەم کۆتایی هەفتەیە دەبێت. بڕیاروایە لە ستۆکهۆڵم خۆپێشاندانێک دژی ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ بکرێت. تورکیا هۆشداریی داوە کە خۆپێشاندانەکە لەلایەن لایەنگرانی پەکەکەوە سازدەکرێت و پێویستە سوێد رێگەی لێ بگرێت. 
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئایاری 2023، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتارێکیدا لە ئەکادێمیای هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە کۆلۆرادۆ رایگەیاند: "ئێستا ناتۆ بە وزەتر و یەکگرتووترە لە دەیەکانی رابردوو، لە داهاتوویەکی نزیکدا سوێد دەبێتە ئەندامی ناتۆ، من بەڵێنتان پێدەدەم." 
 
هاوکات تورکیاش وەکو ئەندامێکی رێکخراوەکە پێشتر رایگەیاند کە ئامادەن داواکاریی فینلاند و سوێد بۆ بوونە ئەندامی رێکخراوەکە پەسند بکەن بەو مەرجەی هەردوو وڵاتەکە، بە تایبەتی سوێد، ژمارەیەک داواکراویان رادەست بکاتەوە، بەڵام سوێد نەچووە ژێرباری داواکارییەکەی تورکیا، بۆیە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا تەنیا بە ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ رازی بوو.
 
هاوپەیمانێتیی ناتۆ لە 31 وڵاتی ئەندام پێکدێت، بەگوێرەی بڕگەی 5ـی پەیماننامەی ناتۆ کە لە ساڵی 1949دا واژۆ کراوە: هەر هێرشێك بکرێتە سەر ئەندامێکی ناتۆ، بە هێرشی سەر هەموو ئەندامەکانی دادەنرێت و دەبێت هەموو ئەندامەکانی وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە