توانای جەستەیی ترەمپ لە بانگەشەکاندا بووەتە جێگەی سەرنج

02-11-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

توانای جەستەیی دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن و بەتایبەتیش دوای تووشبوون و چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا، بوونەتە جێگەی سەرنج. لە 24 کاژێردا سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پێنج ویلایەتی یەکلاییکەرەوەی کردووە، لە هەر ویلایەتێک بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێوە وەستاوە.
 
ترەمپ لە ئایۆوا، جۆرجیا، فلۆریدا، مشیگن و نۆرس کارۆلاینا پلان و بەرنامەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ لایەنگرانی خستەڕوو، هەندێک شتی نوێی درکاند، ئاماژەی بەوەش دا کە دوای هەڵبژاردن لەوانەیە ئەنتۆنی فاوچی لە کارەکەی دووربخاتەوە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "ڤاکسینێکی سەلامەتمان دەبێت کە ئەم ڤایرۆسە کۆتایی پێدێت. بەبێ ئەمە، ڤایرۆسەکە هەر دەسوڕێتەوە، ئەوانیش بەم هەواڵە شێت دەبن؛ چونکە هەر سەیری تەلەڤزیۆن دەکەی هەمووی هەواڵی کۆرۆنایە. ئێمەش دەمانەوێت لەسەر کۆرۆنا قسە بکەین، بەڵام بەدوای ئەویش شتی دیکە هەیە. لە 4ی نۆڤەمبەر بەو جۆرە گوێتان لە هەواڵی کۆرۆنا نابێت. بە کەس مەڵێن، بەڵام با چاوەڕێکەین تاوەکو دوای هەڵبژاردن، سوپاسی پێشنیازەکانتان دەکەم".
 
توانا جەستەییەکانی بایدن لاوازتر دەردەکەون بەرامبەر ترەمپ، لەوکاتەی ترەمپ لە پێنج ویلایەت بانگەشەی هەبوو، بایدن تەنیا لە پەنسلڤانیا قسەی بۆ خەڵک دەکرد، ئەوە بە لایەک کە زۆرجار باراک ئۆبامای، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بانگەشە بۆ بایدن دەکات، بەڵام سەرەڕای جیاوازی لە بانگەشەکان، بەگوێرەی دوایین راپرسی نیشتمانی، بایدن پێنج خاڵ لەپێش ترەمپەوەیە.
 
جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند "هەموو رۆژێک بۆ ئێمە بیرهێنانەوەیە کە شتی چەندە گرنگمان لەپێشە، لایەنی بەرامبەر چۆن هەوڵدەدات رێژەی بەشداری کەمبکاتەوە، بەتایبەتی لێرە لە فیلادلفیا. سەرۆک ترەمپ لەوەی لێرە روودەدات تۆقیوە. دەزانێت کە خەڵکی پەنسلڤانیا قسەی خۆیان دەبێت. دەزانێت ئەگەر ئێوە قسە بکەن دەرفەتێک بۆ ئەو ناهێڵنەوە".
 
بایدن بە سێ ساڵ تەمەنی لە ترەمپ گەورەترە، تەمەنی هەردووکیان لە سەرووی حەفتا ساڵەوەیە، ئەگەر بایدن دەرچێت دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارە پێوانەییەکە لای ترەمپی 74 ساڵانە.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند کاژێرێکی کەم ماوە بۆ دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و بەپێی راپرسییەکان جۆ بایدن لەپێش ترەمپەوەیە، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 هەرچەندە هیلاری کلینتن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە راپرسییەکان لەپێش ترەمپەوە بوو، کەچی ترەمپ هەڵبژاردنی بردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی هێرشێکی سوپای عەرەبیی سووریا بۆسەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە. وێنە: AFP

گرووپی پەرلەمانتارە کوردەکانی ئەڵمانیا داوا دەکات هێزەکانی دیمەشق هێرشەکانیان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان رابگرن

گرووپی پەرلەمانتارە کوردەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، لە راگەیێندراوێکدا داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کار بکەن، بۆئەوەی هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بوەستێت؛ ئاماژە بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعشیش دەکەن