نێردەی بەریتانیا بۆ سووریا بۆ رووداو: لە دیمەشق باسی پاراستنی مافی کوردمان کردووە

23-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێردەی تایبەتیی بەریتانیا بۆ کاروباری سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دۆخی سووریا لە قۆناخێکی "یەکلاکەرەوە و هەستیار"دایە. ئاشکراشی دەکات کە هەفتەی رابردوو لە دیمەشق بووە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا باسی لە پاراستنی مافی کورد کردووە.
 
ئان سنۆو، نێردەی تایبەتیی بەریتانیا بۆ کاروباری سووریا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی نیاز مستەفا، ئیدیتۆر لە بەشی نێودەوڵەتیی رووداو رایگەیاند: "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا و رووداو و پێشێلکارییەکان دەکەین. پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربەستی ئەم دواییە دەکەن، بەڵام دۆخەکە هێشتا ناسکە و سووریا لەم کاتەدا پێویستی بە گفتوگۆ و ئاشتییە نەک تووندوتیژیی زیاتر."
 
نێردەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، هەفتەی رابردوو بۆ  گفتوگۆ سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ حکومەتی سووریا کۆبووەتەوە.
 
سەبارەت بە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لە دیمەشق، ئان سنۆو گوتی: "تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانمان بریتی بوو لە گرنگیی حوکمڕانی بۆ هەموو سوورییەکان، لەوانەش دابینکردنی مافەکانی پێکهاتە کوردییەکان و بەشدارییە کاریگەرەکانیان لە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی سووریادا."
 
بە بڕوای نێردەکەی بەریتانیا، رێزگرتن لە ناسنامە جیاوازەکان و پەیڕەوکردنی حوکمڕانییەکی گشتگیر، کۆڵەکەی سەرەکین بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دابینکردنی داهاتوویەکی ئارام بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا.
 
ئان سنۆو داوا دەکات گفتوگۆی نێوان لایەنەکان، رێزگرتن لە ئاگربەست و پاراستنی خەڵکی سڤیل بکرێتە کاری لەپێشینە و دەڵێت: "لە نزیکەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیدا دەبین و بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی وردی دۆخەکە."
 
لێدوانەکانی نێردەی بەریتانیا لەکاتێکدایە، لە 6ی ئەم مانگەوە هێزەکانی حکومەتی سووریا هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، دواتر هێرشیان کردە سەر رەققە و دێرەزوور و پارێزگای حەسەکە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

راپۆرتێک: ترەمپ بیر لە ناردنی هێزی تایبەت دەکاتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمەکەی ئێران

ئاژانسی "بلومبێرگ" ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی بژاردەی ناردنی هێزی تایبەت دەکات بۆ ناو خاکی ئێران، ئەمەش بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی کە تاران کۆی کردووەتەوە و نزیکە لە ئاستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.