بەریتانیا کەشتی جەنگی دەنێرێتە کەنداو

05-01-2020
عەلی زەڵمی
نیشانەکردن بەریتانیا
A+ A-
رووداو- هەولێر 

حکومەتی بەریتانیا کەشتی جەنگی دەنێرێتە کەنداو، ئەوەش دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا. 
 
بێن وۆڵس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، فەرمانی بە کەشتییە جەنگییەکانی وڵاتەکەی کردووە بۆئەوەی بچنە گەرووی هورمز و لەوێ ئەرکی خۆیان راپەڕێنن و ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت هەموو کارێک دەکات بۆ پاراستنی کەشتی و هاووڵاتییەکانی لەم کاتەدا. 
 
وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، "لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق بەردەوام لە لایەن میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانەوە هێرشیانکراوەتەسەر، ئەوە لەکاتێکدایە هێزە ئەمریکییەکان لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن". 
 
وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، "ژەنەڕاڵ سولەیمانی زۆر هێزەکانی نزیک لە ئێرانی بەکارهێناوە بۆ لاوازکردنی وڵاتانی خاوەن سەروەریی دراوسێ و بەئامانجکردنی دووژمنەکانی ئێران" و ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، ئەمریکا دەتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات بەرامبەر ئەوانەی هەڕەشە لە هاووڵاتیانی ئەمریکی دەکەن". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لەنێو دەریا

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ: گیانلەدەستدانی کۆچبەران دوو هێندە زیادی کردووە

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا ژمارەی قوربانییان لە دەریای ناوەڕاست گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.