پۆلیسی بەریتانیا 7 خۆپیشاندەری لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا دەستگیرکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، حەوت کەسیان لە نزیک بنکەیەکی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا دەستگیرکردووە، کە هێزەکانی ئەمریکا بەکاری دەهێنن. ئەم کەسانە تۆمەتبارکراون بە پشتگیریکردن لە گرووپی (Palestine Action) کە لەو وڵاتەدا قەدەخە کراوە.
 
چالاکڤانەکان لەبەردەم بنکەی (لەیکنهێس) کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەکارهێنانی ئەو بنکەیە وەک خاڵی دەستپێکی فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ بەشداری لە جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. 
 
رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەڵێن، ئەو حەوت کەسەی دەستگیرکراون، جلیان پۆشیوە کە لە سەری نووسراوە: "ئێمە دژی کۆمەڵکوژین، ئێمە پشتگیری لە (Palestine Action) دەکەین."
 
حکومەتی کرێکاران بە سەرۆکایەتیی کییەر ستامەر، ساڵی 2025 گرووپی فەلەستین ئاکشنیان وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی قەدەخە کرد، کە بەپێی یاسا بوونە ئەندام یان پشتگیریکردنی ئەو گرووپە بە تاوان هەژمار دەکرێت. 
 
هەرچەندە لە مانگی شوباتدا دادگەیەک بڕیاری دا کە قەدەخەکردنەکە "نا هاوسەنگە" و پێشێلکردنی ئازادیی رادەربڕینە، بەڵام حکومەت تانەی لە بڕیارەکە گرتووە و قەدەخەکە تاوەکو ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە. بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2,700 کەس لە سەر ئەم بابەتە دەستگیر کراون.
 
ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتێکدا چڕبوونەتەوە کە هەریەکە لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و بی بی سی رایانگەیاندووە، ئەو وێنانەی لە لایەن میدیاکانی ئێرانەوە بۆ فڕۆکە جەنگییە تێکشکێنراوەکەی ئەمریکا (F-15) بڵاوکراونەتەوە، هاوشێوەی ئەو فڕۆکانەن کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە بنکەی لەیکنهێس لە بەریتانیا جێگیر دەکرێن.
 
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار رەخنەی تووندی لە ستامەر گرتووە بەوەی پشتگیریی پێویست بۆ هەڵمەتە سەربازییەکانی واشنتن دابین ناکات، کە ئەمەش پەیوەندییە مێژووییەکانی هەردوو وڵاتی گرژ کردووە. هەرچەندە بەریتانیا رێگەی بە ئەمریکا داوە بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆراسیۆنی "بەرگری" دژی ئێران و پاراستنی تەنگەی هورمز بەکاربهێنێت.
 
پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا جەختی کردەوە، ئەرکی ئەوان جێبەجێکردنی یاسایە "بەو شێوەیەی ئێستا هەیە،" نەک بەو شێوەیەی رەنگە لە داهاتوودا بگۆڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: بە رۆژی رووناک و لە 7 کاژێردا فڕۆکەوانەکەمان رزگار کرد!

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دوای 7 کاژێر مانەوە لە ئاسمانی ئێران، فڕۆکەوانێکیان لە قووڵایی شەخاکانی ئێران رزگارکردووە کە برینەکەی "زۆر سەخت" بووە. دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی دەبێت