قوتابخانەیەکی فێربوونی زمانی کوردی لە جنێف کرایەوە

05-05-2023
فازڵ ڤالیان، مامۆستای زمانی کوردی لە قوتابخانەکە میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو
فازڵ ڤالیان، مامۆستای زمانی کوردی لە قوتابخانەکە میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سویسرا قوتابخانەیەکی فێربوونی زمانی کوردی لە شاری جنێفی پایتەخت کراوەتەوە و تێیدا منداڵان دەتوانن فێری زمانی کوردی ببن.
 
فازڵ ڤالیان، مامۆستای زمانی کوردی لە خوێندگەکە میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، رایگەیاند، ژمارەیەکی وردی لەسەر ژمارەی کوردی دانیشتووی کانتۆنی جنێف لەلا نییە، بەڵام بەپێی ئامارە نافەرمییەکان؛ زیاتر لە شەش هەزار کورد لە کانتۆنی جنێف دەژین، بە هەموو شێوەزارەکانییەوە. 
 
رێکخراوێکی کوردی لە جنێف هەیە و گرنگی بە زمان و کولتوور و فەرهەنگی کوردی دەدات. فازڵ ڤالیان لەوبارەیەوە گوتی، "ئێمە لە کانتۆنی جنێف هەستمان بەوەکرد کورد لێرە زۆر پەرتەوازەیە و بیرمان لەوە کردەوە چۆن کۆیان بکەینەوە و هەوڵی پارێزگاری لە زمان و کولتووری کوردی بکەین، ئەوەبوو بڕیارماندا بە دامەزراندنی کۆمەڵەی کوردی رۆژهەڵات -جنێف، هەروەها بیرمانکردەوە خوێندگەیەکی کوردی دابمەزرێنین، سەرەتا دەستمانکرد بە کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی کوردی، پێشتر هەندێک وانەی کوردی بەشێوەی خول کرابوونەوە، بەڵام ئێمە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و بەشی خوێندنی کانتۆنەکە کۆبووینەوە و دواتر بڕیارماندا بە دامەزراندنی خوێندگەکە".
 
فازڵ ڤالیان گوتیشی، "کانتۆنی جنێف بڕیاریداوە لە هەر قوتابخانەیەک مامۆستای کوردی هەبێت زمانی کوردی بخوێندرێت، ئێستا خوێندن لە خوێندگەکەمان تەنیا بە شێوەزاری سۆرانییە و نزیکەی 20 قوتابی کورد لە تەمەنی چوار بۆ 16 ساڵ لە خوێندگەکەمان دەخوێنن، هەروەها هەندێک رێکخراوی دیکەش هەن هەوڵی کردنەوەی خوێندنگەی کوردی بە شێوەزاری کورمانجی دەدەن".
 
ئەمساڵ کردنەوەی قوتابخانە کوردییەکان لە وڵاتانی ئەوروپا پەرەیان سەندووە، واتە تەنیا لە ساڵی 2023دا قوتابخانەی کوردی لە چەندین شاری ئەڵمانیا و هۆڵەندا و سوێد کراونەتەوە و رێکخرا و کۆمەڵە کوردییەکان و مامۆستایان خۆبەخشانە وانە بە منداڵانی کورد دەڵێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران مەرجی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 هەیە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران دەڵێ، هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەی بەشداری لە مۆندیالی 2026 دەکات، بەڵام داوا دەکات هەرسێ وڵاتی خانەخوێ (ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا) مەرجەکانی تاران جێبەجێ بکەن، کە پەیوەستن بە رێزگرتن لە سروودی نیشتمانی و پێدانی ڤیزە بەو یاریزانانەی پێشتر لە سوپای پاسداران بوون.