دۆناڵد ترەمپ بۆ رووداو: پێم باشە کورد نەچێتە نێو جەنگەکەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن رایگەیاند: پێم باشە کورد نەچێتە نێو جەنگەکەوە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەدیاریکراوی گوتی: پێم باشترە ئەوان دوور بکەونەوە. پێم باشترە دوور بکەونەوە چونکە پێم وایە هەندێک کێشە و سەختی لەگەڵ خۆیان دەهێنن. پێشم وانییە مردن لەگەڵ خۆیان بهێنن، مەبەستم بۆ خۆیانە. بەڵام پێم باشترە ئەوان هەر دوور بکەونەوە.
 
هەروەها لە وەڵامێکی دیکەدا بۆ رۆژنامەڤانێک بە گەشبینییەوە باسی لە پەیوەندییەکان کرد و گوتی: "پەیوەندیی دێرینمان لەگەڵ کورد هەیە".
 
 
رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە
 
لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا، ترەمپ وردەکاریی ئۆپەراسیۆنێکی بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ئەمریکی لەنێو خاکی ئێران ئاشکرا کرد. ترەمپ رایگەیاند: "200 پیاوی شارەزامان نارد بۆ رزگارکردنی تەنیا یەک کەس. زەحمەتە لە وڵاتێکی وەک ئێراندا بتوانیت سەربازێکی خۆت رزگار بکەیت، بەڵام ئەوە تەنیا بە ئەمریکا دەکرێت و ئێمە کردمان".
 
لە سەکۆی کۆنفرانسەکەدا، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بە نۆرە قسەیان کرد:
 
جۆن راتکڵیف (بەڕێوەبەری CIA)، دووپاتی کردەوە کە هەواڵگریی ئەمریکا بەوردیی شوێنی فڕۆکەوانەکەی دەزانی و توانیویانە بە سەلامەتی بیگەڕێننەوە.
 
پیت هێگسس، وەزیری جەنگ ئۆپەراسیۆنەکەی بە "پەرجوو" ناوبرد و گوتی: "سەربازەکەمان لە ئەشکەوتێکدا شاردبووەوە و رزگارمان کرد. هەرکەس لێی نزیک ببوایەتەوە، لە ئاسمانەوە ئاگرمان بەسەردا دەباراند".
 
جەنەراڵ دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی سوپا، گەڕاندنەوەی هەردوو فڕۆکەوانەکە بووە بە سەلامەتی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە