بۆریس جۆنسن: وەک چۆن سعودیە سەرچاوەی سەرەکیی نەوتە، بەریتانیاش دەبێتە سەرچاوەی وزەی با

06-10-2020
شیروان نەجمەدین
نیشانەکردن بۆریس جۆنسن وزەی با نەوت ژینگە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی سێشەممە بەڵێنیدا لە 10 ساڵی داهاتوودا هەموو ماڵێک لە بەریتانیا بە وزەی با هێزی پێبدرێت، لەکاتێکدا حکومەت دەست بە "شۆڕشی پیشەسازیی سەوز" دەکات کە سەدان هەزار دەرفەرتی کار بۆ خەڵک دەڕەخسێنێت.
 
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی پارێزگاران، بە جەختکردنەوە لە سەرچاوەکانی دوورگەکان، رایگەیاند "وەک چۆن سعودیە سەچاوەی سەرەکیی نەوتە، بەریتانیاش ئاوا دەبێت بە سەرچاوەی وزەی با".
 
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرگریی لە دەستێوەردانەکانی دەوڵەت کرد کە لە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە سەپێندرابوو، سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان.
 
بۆریس جۆنسن دەڵێت "بیرمە چەند کەسێک 20 ساڵ لەمەوبەر گاڵتەیان بە هێزی با دەکرد. باشە، مێژووی ئەم وڵاتەیان لەبیرکردبوو، کە بای کەنار دەریا بوو. ئەم وەبەرهێنانە لە بای کەنار دەریا بەتەنیا یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی 60 هەزار  دەرفەتی کار لەم وڵاتەدا بڕەخسێنێت و یارمەتیمان بدات بۆئەوەی تاوەکو ساڵی 2050 کۆی گشتیی دەرچوونی کاربۆن بکەینە سفر".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە