نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 75 دۆلار دابەزی

19-06-2023
نیشانەکردن نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بە دابەزین کرایەوە.
 
بانکی ناوەندی چین بەنیازە سوودی بانکی کەمبکاتەوە و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکایش بڕیارە ئەم هەفتەیە لەبەردەم کۆنگرێسدا گوتارێک لەسەر رەوشی ئابووریی ئەمریکا پێشکێش بکات، کە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 19-6-2023) نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1.5٪ دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بەڕێژەی 1.4٪ دابەزی و بەرمیلێک بە 70 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەفتەی رابردوو هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس، بەڕێژەی 2٪ بەرزببوونەوە.
 
سەرەڕای ئەوەی پاڵاوگە چینییەکان قەبارەی کڕینی نەوتیان زیادکردووە، بەڵام گومانی زۆر هەیە لەسەر بووژانەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە و ئەوەی کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی جیهان، بتوانێت هاوتەریب لەگەڵ پشێبییەکان لە گەشەکردن بەردەوام بێت.
 
لەلایەکی دیکەوە کۆبوونەوەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و چین گانگ، وەزیری دەرەوەی چین هێندە بەرهەمدار نەبووە و دوولایەنەکە نەیانتوانیوە لەسەر ناکۆکییەکانی نێوانیان بگەنە لێکتێگەیشتنێک، ئەمەش کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت دادەنێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە شرنەخی باکووری کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

شرنەخ دەبێتە چەقی بازرگانیی جیهان؛ لە گەشەی هەناردەکردندا پلەی دووەمی تورکیای گرت

بەپێی نوێترین داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، نەخشەی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2026ـدا گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە؛ پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان توانیویەتی لە "خێرایی گەشەکردنی هەناردە"دا شارە پیشەسازییە گەورەکانی وەک ئیستەنبووڵ و ئیزمیر تێپەڕێنێت و پلەی دووەمی سەر ئاستی تورکیا بەدەستبهێنێت