لە ئەفریقا بەفر دەبارێت و لە ئەوروپاش پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

08-08-2022
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
شەپۆلێکی بەفربارین باشووری کیشوەری ئەفریقای گرتووەتەوە
شەپۆلێکی بەفربارین باشووری کیشوەری ئەفریقای گرتووەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەفرێکی زۆر لە باشووری ئەفریقا باریوە، خەڵک لە ئەوروپا و وڵاتی دیکەوە چوونەتە ئەو ناوچەیە و، خلیسکانەی سەر بەفر دەکەن، ناوچەکە بەفرێکی زۆر دایپۆشیوە.
 
لەو کاتەی بە ملیۆنان کەس لە ئەوروپا رووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای بێوێنە بوونەتەوە، بە هەزاران گەشتیار لە باشووری کیشوەری ئەفریقا روویان لە ناوچە گەشتیارییە زستانییەکان کردووە و یاریی خلیسکانەی سەر بەفر دەکەن. 
 
لە ناوچەی بوتا بوتێ لە شانشینی لۆسێتۆ، لە باشووری ئەفریقا کە ئەمساڵ بڕێکی زۆر بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی باریوە و بووەتە هۆی راکێشانی گەشتیار بۆ شانشینەکە.
 
میکا لیبۆهانگ ئیجیندو، راهێنەری خلیسکانی سەر بەفر بە بنەچە خەڵکی لۆسێتۆیە، بەڵام لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا لەدایکبووە، دەڵێت، ئەوە یەکەمجارە وەکو گەشتیاری زستانە دەچێتە ئەفریقا.
 
میکا لیبۆهانگ دەڵێت، "لە لەندەن لەدایکبووم، بەڵام 12 ساڵە لە نەمسا راهێنەری خلیسکانی سەر بەفرم، ئەمە یەکەم وەرزە هاتوومەتە جەمسەری باشوور بۆ ئەو وەرزشە و هەرچەندە خێزانەکەمان بە رەگەز خەڵکی ئەفریقان ئەمەش هەستێکی خۆشە کە لەسەر خاکی لۆسێتۆ خلیسکانەی سەر بەفر دەکەم".
 
پارکی بەفری کاپۆکۆ تاکە ناوچەی گەشتیاریی وەرزشیی زستانەیە لە تەواوی کیشوەری ئەفریقا و ئەمساڵ بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لەو پارکە کردووە.
 
کافی مۆجاپێلۆ، گەشتیارێکە و دەڵێت، "زۆر رێکلامی تەلەڤزیۆنیم لەسەر ئەم پارکە بینیوە و بیرم کردەوە کە دەبێ تاقی بکەمەوە و هەرگیز لە ژیانمدا بەفرم نەبینیوە و بەڕاستی ئەمە ئەزموونێکی خۆش و پڕ چێژە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لێدوانی سەرکردەکانی ئەورووپا بۆ رووداو

سەرکردەکانی ئەورووپا لە رێگەی رووداوەوە: جەنگی ئێران جەنگی ئێمە نییە؛ دەبێت عێراق لەم ململانێیە بەدوور بگیرێت

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسلدا، لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی روونیان ئاراستەی واشنتن و تاران کرد و رایانگەیاند، نابنە بەشێک لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و داواش دەکەن سەروەریی عێراق بپارێزێت و نەکرێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.