یەکێتیی ئەورووپا: لێدوانەکانی مەسک شێتانەن

54 خولەک له‌مه‌وپێش
بەسام مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی ئەورووپا، بە فەرمی وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە کە لەلایەن ملیاردێری ناسراوی بواری تەکنەلۆژیا، ئیلۆن مەسکەوە کرابووە سەری و بە "لێدوانی تەواو شێتانە" وەسفی کردن. ئەم کاردانەوەیەی برۆکسل دوای ئەوە هات کە پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیای ئێکس، کە مەسک خاوەندارێتی دەکات، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتییەکەوە بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ (کە دەکاتە نزیکەی 140 ملیۆن دۆلار) سزادرا.
 
رۆژی دووشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، پاولا پینهۆ، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە برۆکسل رایگەیاند، "باوەڕمان بەو ئازادی رادەبڕینە هەیە کە رێگە بە خەڵکی دەدرێت تەنانەت لێدوانی تەواو شێتانە بدەن."
 
مەسک، لە زنجیرەیەک پۆستدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس لە کۆتایی هەفتەدا، هێرشێکی تووندی کردە سەر یەکێتیی ئەورووپا و نووسیبووی، "پێویستە [یەکێتیی ئەورووپا] هەڵبوەشێنرێتەوە و سەروەری بۆ وڵاتانی ئەندام بگەڕێنرێتەوە." 
 
سەرمایەگوزارە ئەمریکییەکە لە پۆستێکی دیکەدا روونیکردەوە و گوتی، "من ئەورووپام خۆشدەوێت، بەڵام نەک ئەو دێوەزمە بیرۆکراتییەی کە یەکێتیی ئەورووپایە."
 
رۆژی هەینی، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و درێژخایەن، پلاتفۆڕمی ئێکس بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسا نوێیەکانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی یەکێتییەکە (DSA) سزای دارایی بەسەردا سەپێنرا. 
 
سزاکە دەستبەجێ لەلایەن ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە رەخنەی تووندی لێگیرا، کە پێشتر لەگەڵ مەسک هاوڕابوو لەسەر کەمکردنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، پێش ئەوەی ناکۆکی بکەوێتە نێوانیانەوە لەسەر چەند پرسێکی دیکە.
 
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئەو هەنگاوەی بە "هێرشێک بۆ سەر هەموو پلاتفۆرمە تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا و هێرشێک بۆ سەر گەلی ئەمریکا" ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا کە برۆکسل هەوڵ دەدات کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکاتە ئامانج.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ژنانی لاتیڤا، بۆ راپەڕاندنی کاروباری ماڵ پیاو بە کرێ دەگرن.

کەمیی پیاو لە وڵاتێکی ئەوروپی بووەتە قەیران؛ 'مێرد بۆ کاژێرێک' بازاڕی گەرمە

وڵاتی لاتیڤیا، کە بە دارستانە سنەوبەری و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی ناسراوە، ئێستا بە دیاردەیەکی نوێ و چاوەڕواننەکراو ناوبانگی دەرکردووە، رووبەڕووی قەیرانی کەمیی پیاو بووەتەوە. کەمیی پیاو پیشەیەکی نوێ و سەیروسەمەرەی لێکەوتووەتەوە: بەکرێگرتنی "مێرد بۆ کاژێرێک" بۆ راپەڕاندنی کارەکانی نێو ماڵ.