میدیای تورکیا: بە درۆن هێرشکرایە سەر تانکەرێکی تورکیا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دەریای رەش و بە دووریی 15 میل لە تەنگەی ئیستەنبووڵ، درۆنێک بەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری تورکیا کەوت. لە ئەنجامدا زیان بەر کەشتییەکە کەوت، بەڵام ستافەکەی سەلامەتن
 
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26 ـی ئاداری 2026، درۆنێک بەر تانکەرێکی نەوت بە ناوی ئاڵتورا کەوت، کە 140 هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو و لە رووسیاوە بەڕێکەوتبوو.
 
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەریای رەش بیستراوە و ئاو چووەتە نێو ژووری مەکینەی تانکەرەکە.
 
دوای ئەوەی تانکەرەکە داوای یارمەتیی بەپەلەی کرد، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان، پاسەوانی کەناراوەکان و کەشتیی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. 
 
لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ فریاکەوتنی کەشتییەکە بەردەوامن، لایەنە فەرمییەکان تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
 
کەشتییەکە لەلایەن ستافێکی 27 کەسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرجەمیان سەلامەتن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.