رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دیموکراتەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵی نانەوەی "پشێوی ناوخۆیی" دەدەن، تاوەکو سەرنجی خەڵک لەسەر ئەو سەرکەوتنە سەربازییانە لابدەن کە ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران بەدەستیهێناون.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social) نووسیویەتی: "چەپە تووندڕەوەکان و ئەو دیموکراتانەی رقیان لە نیشتمانەکەیانە، هەوڵدەدەن پشێویی ناوخۆیی دروست بکەن بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتە گەورە سەربازییانە بشارنەوە کە لە ئێران بەدەستمان هێناون."
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشی تووند دەکاتە سەر نەیارە سیاسییەکانی و دەڵێت: "ئەوان رقیان لەوە دەبێتەوە کە دەبینن ئێمە بەم شێوەیە بە تەواوی و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە سەردەکەوین، بەڵام گەلی ئەمریکا دەبینێت چی روودەدات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ