لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"
دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.
 
"بۆیە، ڕەشنووسی بڕیاری A/80/L.48 پەسند کرا."
 
بڕیارە مێژووییەکە لە کۆمەڵەی گشتی خرایە دەنگدانەوە. لە کۆی ئەو 193 وڵاتەی کە مافی دەنگدانیان هەیە، تەنیا ئیسرائیل و ئەرجەنتین لە بەرەی ئەمریکادابوون و بە "نەخێر" دەنگیان دا. زیاتر لە 50 وڵات، کە زۆربەیان ئەورووپی بوون، بێلایەنییان هەڵبژارد.
 
ئەمریکا چەند هۆکارێکی بۆ دژایەتیکردنی بڕیارەکە خستەڕوو.
 
دان نێگریا، نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تووندی ناڕەزایەتی دەردەبڕێت بەرامبەر بە بەکارهێنانی خراپی هەڵە مێژووییەکان وەک ئامرازێکی فشار، بە مەبەستی دووبارە دابەشکردنەوەی سەرچاوە مۆدێرنەکان بۆ ئەو کەس و نەتەوانەی کە پەیوەندییەکی دووریان بە قوربانییە مێژووییەکانەوە هەیە. هەروەک لە سەرەتای ئەم دانوستانانەدا رامانگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان هەروەها بە تووندی دژی هەوڵی ئەم بڕیارنامەیەیە بۆ ریزبەندی و پلەبەندی کردنی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی بە هەر جۆرە شێوازێک."
 
دوای بڕیارە مێژووییەکە، وەزیری دەرەوەی غانا، ئەو وڵاتەی کە سەرپەرشتیی پڕۆژەکەی دەکرد، وەڵامی رەخنەگرانی دایەوە. یەکەم پرسیار رووداو کردی.
 
نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرک: وڵاتێکی دیار کە دژی بڕیارەکە دەنگی دا ئەمریکا بوو، ئایا نا ئومێد نین بەو دەنگدانە؟ هەروەها ئەگەر بتوانیت سەرنجت لەسەر ئەو وڵاتانەش بڵێیت کە بێلایەن بوون - زیاتر لە 50 وڵاتن - هەستت چۆنە بەرامبەریان؟
 
ساموێل ئۆکودزێتۆ ئابلاکا، وەزیری دەرەوەی کۆماری غانا بۆ رووداو: "هەموو ئەو بابەتانەی دیکە، دەربارەی پلەبەندی، دەربارەی کات، یان دەربارەی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دانوستان؛ ئێمە پێمان وایە ئەمانە تەنیا بیانووی لاوەکین بۆ لادان لە بابەتە سەرەکییەکە و نیشانەی نیەتپاکی نین."
 
رووسیا و چین بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ بڕیارەکەدا. ئەم بڕیارە زیاتر سیمبوولییە و هیچ وڵاتێک ناچار ناکات قەرەبووی وڵاتانی ئەفریقا بداتەوە، کە بڕوایان وایە کۆیلایەتیی سەدەکانی رابردوو وەکو هۆکارێکی سەرەکیی هەژاریی ئەمڕۆیانە. لە نێوان ساڵانی 1500 تاوەکو 1800کان، 12 بۆ 15 ملیۆن مرۆڤی رەشپێست لە ئەفریقاوە گواسترانەوە بۆ هەردوو کیشوەری ئەمریکا و لەوێ کرانە کۆیلە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەڵک لە کشمیر هاوکاری بۆ ئێران کۆدەکەنەوە

لە کشمیرەوە بۆ ئێران؛ خەڵک زێڕ و مەڕ و ماڵات دەبەخشن

هەزاران کیلۆمەتر دوورن، بەڵام مەودا نەبووە رێگر لەبەردەم کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی ئێران. دانیشتووانی ناوچەی کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ ئێرانییەکان دەستپێکردووە.