ترەمپ: لە ئالاسکا لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە

09-08-2025
هیوا جەمال
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا کات و شوێنی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا دیاری کرد و رایگەیاند کۆتایی بەشەڕی رووسیا و ئەکراینا دێنن.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند لە 15ـی ئاب لە ویلایەتی ئالاسکا بە ئامانجی نێوەندگیری بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆدەبێتەوە. هاوکات ئاماژەی بە ئەگەری "ئاڵوگۆڕی خاک" وەک بەشێک لە چارەسەرەکە کرد.
 
ترەمپ لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردەوە ئەمە یەکەم دیداری راستەوخۆی دەبێت لەگەڵ پووتین لەدوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی. ئەو جەختی کردەوە کە ئەم هەوڵە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕێکە کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە و گوتی، "بابەتەکە ئاڵۆزە، بەڵام بەشێکی دەگەڕێنینەوە."
 
ئەم پێشنیازە لە کاتێکدایە کە مۆسکۆ داوای دەستبەرداربوونی ئۆکرانیا لە هەرێمەکانی دۆنێتسک، لۆهانسک، زاپۆریژیا، خێرسۆن و قرم دەکات، هەروەها دژی ئەندامێتیی کیێڤە لە ناتۆدا. لە بەرامبەردا، ئۆکرانیا ئەم داوایانە رەتدەکاتەوە و جەخت لەسەر کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی رووسیا و وەرگرتنی گەرەنتی ئەمنیی رۆژئاوایی دەکاتەوە، ئەمەش ناکۆکییەکانی قووڵتر کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە