ئەمریکا فرۆشتنی 12 هەزار بۆمبی قورس بە ئیسرائیل پەسند دەکات

07-03-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر گرێبەستێکی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە دەوڵەتی ئیسرائیل نیشان دا، کە نرخەکەی دەگاتە 151.8 ملیۆن دۆلار. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە هەردوو وڵات لە ناو جەرگەی جەنگێکی بەرفراوان و پڕ لە هەڵکشانی سەربازیدان لە دژی ئێران.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمیی نووسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئیسرائیل داوای کڕینی 12,000 پارچە بۆمبی قورسی کردووە کە کێشی هەر دانەیەکیان 1,000 پاوەندە (نزیكەی 470 کیلۆگرام).
 
نووسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی جەختی کردەوە: "ئەم فرۆشتنە پێشنیازکراوە، تواناکانی ئیسرائیل بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو باشتر دەکات، بەرگریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بەهێزتر دەکات و وەک رێگرێک لە بەرامبەر هەڕەشە هەرێمییەکان کار دەکات."
 
ئەم هەنگاوە نوێیەی واشنتن وەک ئاماژەیەک دەبینرێت بۆ بەردەوامیی پشتگیریی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسادا، کە تێیدا هەزاران ئامانج لە ناو خاکی ئێراندا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هەردوو وڵاتەوە بۆردوومان دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ژنە جووتیارێک لە هیندستان خەریکی خاوێنکردنەوەی گەنمن

نەتەوە یەکگرتووەکان: شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیاندنی یارمەتیی بۆ پەنابەران قورس کردووە

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان(UNHCR) دەڵێ، بەهۆی شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە نرخی گواستنەوەی کەلوپەل زۆر بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە گەیاندنی یارمەتی بۆ پەنابەران لە ناوچەکە و ئەفریقاش زەحمەت بێت