تورکیا و بەریتانیا رێککەوتن لەسەر دەستگیرکردنی قاچاخچیی کۆچبەران

11-08-2023
 بەلەمێکی کۆچبەران لە سنوورەکانی نێوان تورکیا - یۆنان
بەلەمێکی کۆچبەران لە سنوورەکانی نێوان تورکیا - یۆنان
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تورکیا و بەریتانیا رێککەوتنێکیان بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی واژۆ کردووە. بەپێی رێککەوتنەکە؛ ئەفسەری هەواڵگری و ئاسایشی بەریتانیا دەچنە تورکیا و لەوێوە لەگەڵ هاوکارە تورکیاییەکانیان تۆڕەکانی قاچاخچیی مرۆڤ ئاشکرا دەکەن و دەستگیریان دەکەن. 
 
وەزیری کۆچی بەریتانیا دەڵێت، سەنتەرێکی تایبەت لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ ئەوە دەکرێتەوە کە تۆڕی قاچاخچییەکان لە تورکیاوە تاوەکو دەگاتە وڵاتانی ئەوروپا و بەدوایشدا نێو بەریتانیا، ئاشکرا بکەن. 
 
بەگوتەی رۆبەرت جێنریک، لەو سەنتەرەدا ئەندامانی ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیای تێدادەبن. یەکێک لەو شتانەی بەریتانیا بۆی دەرکەوتووە ئەوەیە کە زۆرجار بەلەمی بچووک و چووپی مەلە لە تورکیاوە و بە ناوی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بە بارهەڵگر هەناردە دەکرێن و دواتر قاچاخچییەکان بۆ پەڕاندنەوەی خەڵک لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بەکاریان دەهێنن. 
 
لەمەودوا تورکیا زانیاریی ئەو بارهەڵگرانە دەداتە بەریتانیا. سەبارەت بەوەی بەریتانیا چەند پارە دەداتە تورکیا بۆ ئەو رێککەوتنە، وەزیرە بەریتانییەکە هیچی ئاشکرا نەکردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە