رووداو- ئاژانسەكان
ئەرشیفی نیشتمانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چەند بەڵگەنامەیەكی نوێی لەسەر پەیوەندی بیل كلینتۆن و مۆنیكا لوینسكی ئاشكراكرد، هەروەها ئاماژەی بە هەوڵی كۆشكی سپی داوە بۆ شاردنەوەی ئەو نهێنییانە.
ئەرشیفی نیشتمانی ئەمریكی چەند بەڵگەنامەیەكی نوێی خستووەتەڕوو، لە سەر پەیوەندی بیل كلینتۆن، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاو مۆنیكا لوینسكی، كچە مەشقپێكەری پێشوو لە كۆشكی سپی. بەشێكی ئەو بەڵگەنامانە لیستی ئەو گفتوگۆ و پرسیارانەن، كە ئامادەكرابوون بۆ دیمانە رۆژنامەوانییەكان، هەروەها هەوڵەكان بۆ دوورخستنەوەی كلینتۆن لەكاتی بەرزكردنەوەی داواكاری دادگا لەسەری.
ئەگەرچی لە بەشێكی ئەو بەڵگەنامانەدا چەند پارچەیەكی دەنگی مۆنیكا رەشكراوەتەوە، سەرباری كۆمەڵێ نووسراو، بەڵام یەكێك لەوانە دەریدەخات كە مۆنیكا دۆستی كلینتۆن بووە.
رەنگە بڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگەنامانە كار لەسەر گەشتەكانی هیلاری كلینتۆنی خێزانی بیل بكات، كە بەنیازە هەنگاوەكانی بەرەو كۆشكی سەرۆكایەتی جێگیرتر بكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ